۳ دی ۱۴۰۳
  • خانه
  • >
  • اخبار
  • >
  • تێرۆریستەکانی پەکەکە/یەپەگە چالاکێکی ئاشووریان لەسوریا رفاند

تێرۆریستەکانی پەکەکە/یەپەگە چالاکێکی ئاشووریان لەسوریا رفاند

  • ۱۳ مرداد ۱۴۰۰
  • ۲۳۰ بازدید
  • ۰

حسام ئەلکاس، چالاکی ئاشووری سوری کە رەخنەگری چەکدارکردنی گەنجان لەژێر ناوی سەربازی زۆرەملێ لەلایەن تێرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە لەناوچە جیاوازەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لەوانە شاری دێرک سەر بە پارێزگای حەسەکێ بوو، دەستبەسەر کرا.

کەرەم دوەلی، یەکێک لەئەندامانی رێکخراوی دێمۆکراتیکی ئاشووریەکان لەدیمانە لەگەڵ ئاژانسی ئاناتۆلی وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: حسام رۆژی رابردوو کاژێر ۱۶:۳۰ کاتێک کە لەکڕین دەگەڕاوە لەناوچەی دێرک لەلایەن گرووپێکی پیاوی دەمامکدارەوە درایە بەر شەق و پێ لەقە. ئەوان دواتر خستوویانە نێو ئۆتۆمبێلێکەوە و رفاندوویانە.

رێکخراوی سوریای دێمۆکراتیکی ئاشووریەکان، تێرۆریستانی پەکەکە/ یەپەگە بەرپرسیاری گۆڕەوشاری شیمانە کراوەی دەروونی و جەستەیی لەکاتی دەستبەسەرکردندا دەزانێت.

گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لەئووتی ۲۰۱۸ قوتابخانەی کەمینە سریانییەکانی لەشارەکانی دێرک و دربەسیێ لەپارێزگای حەسەکێ بە هۆی نەبوونی مۆلەتەوە داخست.

دوای ئەوە کۆمڵگای دێمۆکراتیکی سوریا، لەبەیانییەیەکدا لەئەکاونتی ئینترنتی خۆی ئەم هەنگاوەی سەرکۆنە کرد و ئەمەی وەک گوشار هێنان بۆ ئاشووریان ناودێر کرد.

لەمبارەوە جانی مسۆ، سەرۆکی ئەنجوومەنی جیهانی ئاشووریەکانیش لە ۲۰ی ئووتی ۲۰۱۸ بە پەیامنێری ئاناتۆلی وتبوو:”ئەمریکییەکان و ئەورووپییەکان ئێستا دەبێت ببینن کە پشتیوانی لەیەپەگە دەبێتە هۆی مردن و وێرانی زۆرتر لەسوریا، نە ئاشتی و سەقامگیری.”

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *