اخبار

گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/ یەپەگە تێرۆریستەکانی داعش ئازاد دەکات

بەپێی راپۆرتی بێتاوان لەزاری سەرچاوەیەکی خۆجێی لەحەسەکێ گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/ یەپەگە ۲۱۲ ماڵباتی کە لەکەمپی هۆلێ لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا بەبارمتە گرتبوو ئازادیانی کرد و گواستیانەوە بۆ شاری دێرەزوور.

بەپێی ئەم راپۆرتە لەنێوان ئەم ماڵباتانەدا کە ژمارەیان نێزیکی ۶۰۰ کەس دەبوو، ئەندامی گرووپی تێرۆریستی داعشیش هەبوون.

گرووپی تێرۆریستی یەپەگە/پەکەکە هەفتەی رابردووش کە دەیویست کەمپەکە چۆڵ بکات لەکردارێکی هاوشێوەدا سەدان کەس لەوانە تێرۆریستەکانی داعشی ئازاد کردبوو.

شایانی باسە کەمپی هۆل لەئاڤرێلی ۲۰۱۷ لەلایەن گروپی یەپەگە/ پەکەکە دامەزرا. لەم کەمپەدا جگە لە خەڵکی سڤیل هەندێک لە ئەندامانی گرووپی تێرۆریستی داعش کە خۆیان رادەست کردبوو دەژیان.

بەم پێیە ژنان و منداڵان زۆرترین حەشیمەتی ئەم کەمپە پێک دێنن. هەروەها هەزاران شەرڤانی تێرۆریستی لە ۵۰ وڵاتی جیاوازەوە لەم کەمپەدە دەژیان.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا