خەڵکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رێکخراوی تێرۆریستی و جیاخوازی پەکەکە/یەپەگە لەسوریا، لەمەڕ هەڵکشانی ۲-۳ هێندەی نرخی سووتەمەنی کاردانەوەیان پیشان دا.
لەپارێزگاکانی باکووری رۆژهەڵاتی حەسەکێ و دێرەزوور و هەروەها لەناوچەی ئامودا، رۆمیلان، مابیدبە، قامیشلی و دێرک لەسوریا، هەڵکشانی نرخی سەرچاوەکانی وزە لەوانە گاز، مازۆت و بەنزین بووە هۆی ناڕزایەتی خەڵک.
ناڕازیان خاڵی پشکنینی پەکەکەیان لە دێرەزوور سووتاند و رێگای نێوان دێرەزوور و حەسەکێیان داخست.
لەرێپێوانەکانی ناڕزایەتی دەربڕین لەناوچەی نشوەی حەسەکێ باس لەکوژران و برینداربوون بە هۆی تەقەی ئەندامانی رێکخراوەی تێڕۆریستیەوە کرا.
دوکانەکان لەم ناوچانە داخران.
ئەو ناوچانەی کە لەلایەن رێکخراوی تێرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لەپارێزگای دێرەزوور و حەسەکێ داگیرکراوە، لەبواری نەوت و گازی سرووشتیەوە دەوڵەمەندترین سەرچاوەکانی وزەی سوریایە.