اخبار

وەزیری بەرگری پێشووی ئێراق: پەکەکە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشەکان لەناوخۆی ئێراق

خاڵد عەبیدی وەزیری پێشووی ئێراق، لەبارەی رێکەوتنی ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال و بوونی هێزەکانی پەکەکە لەناوچەکە بە پەیامنێری کوردستان ۲۴ی وت:”گەر رەوتە رامیاریەکان دڵپاک بن ئەوە رێکەوتن جێبەجێ دەکرێت و کێشەکانیش چارەسەر دەبن، بەڵام ئێمە بۆ بەڕێوەچوونی هەر رێکەوتنێک پێویستمان بەدڵپاکی و متمانە هەیە.”

بە پێی رێکەوتنی ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال کە لەنێوان دەسەڵاتی هەرێم و دەوڵەتی فیدراڵ ئێراق واژۆ کراوە دەبێت هەموو هێزە نایاساییەکان لەوانە پەکەکە و حەشدی شەعبی لەو شارە دەربچن و کۆنترۆڵی شار بدرێت بەدەست هێزەکانی خۆجێی و دەوڵەتی فیدراڵیوە.

عەبیدی وەبیری هێنایەوە کە هێزەکانی پەکەکە لەدۆخێکی ئاڵۆزدا هاتنە نێو ناوچەکەوە و ئەم بابەتە پێویستی بە دانوستاندنی رامیاری و بوێرانە هەیە.

وەزیری بەرگری پێشووی ئێراق، پێی وایە کە کاتی چارەسەرکردنی کێشەی پەکەکە گەیشتووە، چوونکە لەدۆخی ئێستای ئێراق دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێشەکان.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا